logo_puk_(1).png

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: داوا دەكەین كۆتایی بەلێبڕینی موچە بهێنرێت

Jun 16, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 
٢٠٢١/٦/١٦

فراكسیۆنی یەكێتی داوای كۆتایی هێنان بەلێبڕینی موچە دەكات

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆچوون و سیاسەتی یەكێتی بە ئاڕاستەی ئەوبوو كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكرێن، بەوپێیە بەغدا قوڵایی ستراتیژییە بۆ هەرێمی كوردستان و مافەكانی خەڵكی كوردستان لەپایتەختەوە گەرەنتی دەكرێن.
دوای رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ناردنی مانگانە بڕەپارەیەك لەلایەن بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیكەی 74 دۆلار، وەك فراكسیۆنی یەكێتی داوا دەكەن كۆتایی بەلێبڕینی موچە بهێنرێت و حكومەت سەرجەم داهاتەكانی كۆبكاتەوە و كاری لەپێشینەی دابەشكردنی مووچە بێت بەبێ لێبڕین.