ئەمڕۆ له شارى سلێمانى هاووڵاتییەک بە ناوی د. دڵشاد محه‌مه‌د لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی خستە ڕوو کە سكاڵای لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکەنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و ووتی :به‌داخه‌وه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌بێ جیاوازى تواناى ئه‌وه‌یان نه‌بووه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه به هاووڵاتییانیانداوه جێبه‌جێى بكه‌ن، له‌لایه‌كى تریشه‌وه له ئێستادا پیشه‌ى په‌رله‌مانتارى له‌گه‌ڵ پیشه‌ى رۆژنامه‌نووسى تێكه‌ڵبووه، چونكه به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كانمان وه‌ك رۆژنامه‌نووس رۆڵده‌بینن، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت له‌برى یاسادانان و به‌دواداچوون په‌رله‌مانتاران كێشه بگه‌یه‌نن ئه‌وه ئێمه چه‌ندین رۆژنامه‌نووسى باشمان هه‌یه كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.