perleman-.jpg

راگەیاندراوی ٢٣ پەرلەمانتار بۆ رایگشتیی كوردستان

Oct 11, 2020  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

بەرێزان/ سەرجەم فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق.
بابەت/ پێشنیازو داواکاری
بەرێزتان لەدانیشتنی ڕۆژی ۱٠/۱٠/۲٠۲٠ دەنگتاندا لەسەر پاشکۆى پێشنیازى لێژنەی یاسایی تایبەت بە دابەشکردنى بازنەى هەڵبژاردنەکان لەسەرجەم پارێزگاکانى عێراق بەپێَى کۆتاى ئافرەتان.
بەداخەوە پارێزگاى هەڵەبجە کە سمبولی ئاشتی و سونبولی مەزڵومیەتى گەلێکى ستەم لێکراوە و بەفەرمیش لەلایەن حکومەتى عێراقی فیدراڵەوە لە دانیشتنى ئاسایی بەرێز ئەنجومەنى وەزیراندا بەژمارە ٥٤ لە ۳۱/۱۲/۲٠۱۳ رەزامەندى لەسەر هەڵەبجە وەک پارێزگایەکى نوێ لە هەرێمی کوردستان دراوە و لە (۱٠/٦/۲٠۱٥) هەڵەبجە وەک پارێزگایەکى نوێ بە فەرمی ممارسەى کارەکانى دەکات و  ئەنجوومەنی وەزیران بە بریارى (٥٦۸) ۳۱/۱۲/۲٠۱۳ بڕیاری پەسەندکردنى پرۆژە یاساى بە پارێزگابونى هەڵەبجەیدا، لە هۆکارە سەرەکیەکانى  دەرچونى ئەم
بریارەدا هاتوەکە (هەڵەبجە لە ئەنجامی پێشکەشکردنى قوربانیەکى گەورەو  کاولبوونی شارەکە بەهۆی  بۆردومان کردنى بەچەکى کیمیایی لەلایەن رژێمى پێشوو لە۱٦/۳/۱۹۸۸ دا وە بەهۆى ئەو شوێن و ناوبانگەى کە لەسەر ئاستى جیهان هەیەتى) ئەم بریارەى دەرچواند.
پەرلەمانی کوردستانیش لە دانیشتنى نائاسایی ژمارە (۲) رۆژى٥/۲/۲٠۱٥ هەڵەبجەى وەک پارێزگا ناساندوە و یاساى ژمارە(۱)ى ساڵى (۲٠۱٥ )ى دەرکردووە و یاساى ئیدارەى پارێزگاى هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان_عێراق.
لەبەرئەوە ئێمە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران لە پەرلەمانى کوردستان داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە هەموارى ئەوپێشنیازەى  رۆژى۱٠/۱٠/۲٠۲٠ بکەنەوەو ئەو مافە دەستورى و یاساییە بگەرێننەوە وهەڵەبجەش وەک پارێزگایەکى سەربەخۆ ئەژماربکەنەوەو بیکەنە خاوەن بازنەیەکى هەڵبژاردنى سەربەخۆى خۆى.    
لەگەڵ رێزو پێزانینماندا.
_هاوپێچ لیستی ناوى پەرلەمانتاران.
لیستی ناوى پەرلەمانتاران:-
ئومێد خۆشناو : فراکسیۆنى پارتى
زیاد جەبار :  فراکسیۆنى یەکێتى
گوڵستان سعید : فراکسیۆنى گۆران
شێرکۆ جەودەت :فراکسیۆنى یەکگرتوو
جەنان جەبار :فراکسیۆنى مەسیحی
لیزا فەلەکەدین کاکەیی :فراکسیۆنى پارتى
سەرچنار ئەحمەد: فراکسیۆنى یەکگرتوو
سەرکۆ ئازاد گڵاڵی:فراکسیۆنی یەکێتی
مەلا هەورامان گەچێنەیی:فراکسیۆنی کۆمەڵ
جەلال  محمد:فراکسیۆنی گۆڕان
ڕۆژان سلیڤانەیی:فراکسیۆنی پارتی
شادى نەوزاد: پەرلەمانتارى سەربەخۆ
لوقمان حمد حاجى:فراکسیۆنی یەکێتی
هەلز بۆتانی:فراکسیۆنی یەکگرتوو
راهی رەهبەر ئیبراهیم:فراکسیۆنی یەکێتی
شاخەوان رەئوف بەگ:فراکسیۆنی گۆڕان
ئیسماعیل سگێری: فراکسیۆنی یەکگرتوو
گولیزار رەشید سندى:فراکسیۆنی پارتی
فەیسەڵ عەباس عەوڵا:فراکسیۆنی یەکێتی
روپاک ئەحمەد وەرتی:فراکسیۆنی کۆمەڵ
یاسین خدر:فراکسیۆنی گۆڕان
ڕۆمیۆ هەکاری:فراکسیۆنی ئاشووری
رزگار شەهید محمد فراکسیۆنی گۆڕان
زێدان برادۆستی: فراکسیۆنی پارتی
رۆژان شەهید حەمە رەش:فراکسیۆنی یەکێتی
زانا مەلا خالد:فراکسیۆنی پارتی
شیرین ئەمین:فراکسیۆنی گۆڕان
عەباس فەتاح:فراکسیۆنی یەکێتی
شوان زرارى:فراکسیۆنی پارتی
سەلمە فاتح:فراکسیۆنی یەکێتی
حیکمەت گەودا: فراکسیۆنی پارتی
مەلا ناسر:فراکسیۆنی یەکێتی
هێرش فەقێ حەسەن:فراکسیۆنی یەکێتی
بەڵێن ئیسماعیل:فراکسیۆنی گۆڕان
گۆران عومەر : فراکسیۆنی گۆڕان
هیمدات سەباح بیلال:فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی
ابوبکر هەڵەدنی:فراکسیۆنی یەکگرتوو
: محى الدین حسن:فراکسیۆنی ئازادی
بدریە ئیسماعیل:فراکسیۆنی کۆمەڵ
ئەرشەد لۆلانی:فراکسیۆنی پارتی
کاروان گەزنەیی فراکسیۆنی یەکێتی
جەمال هەروتی فراکسیۆنی یەکێتی
سەعیدهەرکی فراکسیۆنی پارتی 
زکری زێباری فراکسیۆنی یەکێتی
ڕێڤینگ هروری فراکسیۆنی پارتی
محەمەد سەعدەدین:پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
سەباح زێباری:فراکسیۆنی پارتی
ئاشنا عەبدوڵا:فراکسیۆنی گۆڕان
بەختیار موسلمین:فراکسیۆنی پارتی
سارا چاوشلی:گەشەپێدانی تورکمانی
گەلاوێژ سیان: فراکسیۆنی پارتی
ژیان تاهر:فراکسیۆنی پارتی
پێشەوا هەورامانی:فراکسیۆنی پارتی