hkumet-u-perleman.jpg

راگەیاندراوی (٢٠) پەرلەمانتار بۆ رایگشتیی كوردستان لەسەر لێبرینی موچە

Aug 10, 2020  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

لەسەر لێبڕینی موچەی هاوڵاتیان ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی کوردستان دەکەن.
پەرلەمانتار دابان محمەد لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی ئەم نوسینەی بڵاوکردۆتەوە: 
ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، هۆشداریی دەدەینە حكومەتی هەرێم كە نابێت چیتر موچەی موچەخۆرانی هەرێم بە لێبرینی نایاساییەوە دابەشبكات و ئۆباڵی هەر كاردانەوەیەكی هاونیشتمانیان و موچەخۆرانیش لەسەر ئەم بڕیارە نایاساییەی حكومەت، لە ئەستۆی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.
بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، پێشینەیەكی ترسناكە لەروی پێشێلكردنی سەروەریی یاسا و دەستبردن بۆ ژیان و گوزەران و موچەی رەوای موچەخۆرانی كوردستان.
پێویستە چیتر حكومەتی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنی موچە دوانەخات و پەلەیش بكات لە رێكەوتنێكی گشتگیر و كۆنكرێتیی لەگەڵ حكومەتی عیراقیی دا، كە پاڵپشت بێت بە دەستور و زامنكردنی مافەكانی موچەخۆران و تەواوی خەڵكی كوردستان.
ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- شێركۆ جەودەت.
3- عەبدولستار مەجید.
4- د. محێدین حەسەن یوسف.
5- گوڵستان سەعید محەمەد.
6- دیاری ئەنوەر حەمەرەحیم.
7- شیرین ئەمین.
8- هەلز ئەحمەد.
9- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
10- باڵانبو محەمەد عەلی.
11- گۆران عومەر عەلی.
12- جەلال محەمەد.
13- سەرچنار ئەحمەد.
14- روپاك ئەحمەد.
15- د. هەورامان گەچێنەیی.
16- شایان كاكە صالح.
17- د. ئیسماعیل تەها سگیری.
18- بەدریە ئیسماعیل.
19- یاسین خزر.
20- موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ‌.