سه‌عات ١ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ٢٠٢٠/٥/٧، دانیشتنی ژماره (٤)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان.
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ى ده‌كرد، به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له‌دوو خاڵ پێكهاتبوو:
خاڵی یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی خواره‌وه به‌پێی حوكمی مادده‌ی (24) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
٢ـ ئومێد عبدالرحمن حسن
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/ گه‌رمیان/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌لار) به‌نووسراوی ژماره (1298)ی رێكه‌وتی (2019/8/28).
٢ـ علی حمه صالح
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/2و4) به‌نووسراوه‌كانی ژماره (1733) له 2019/9/24 و ژماره (3067)ی رێكه‌وتی (2018/12/17)، و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره (263) له 2019/1/16.
٣ـ شیرین أمین عبدالعزیز
نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/6) ژماره (2089) له 2019/11/19.
٤ـ سۆران عمر سه‌عید
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1) به‌نووسراوه‌كانی ژماره (4194) له 2019/11/6، ژماره (216) له 2020/1/26 و نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری یاسایی ژماره (1375) له 2019/7/3، وه نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر / دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره (2403)ی رێكه‌وتی (2020/4/6).
خاڵی دووه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه یاسا‌و پێشنیازه بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سكرتێری په‌رله‌مانه‌وه پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێندرایه‌وه.
پاشان به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، كه تایبه‌تبوو به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (24) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، به‌رله‌خستنه‌رووی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكه‌وه خاڵی نیزامی له‌باره‌ی هه‌ڵگیرانی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران خرایه‌ڕوو.
دواتر ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار كرا‌و، هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار ئومێد عبدالرحمن حسن له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/ گه‌رمیان/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌لار) به‌نووسراوی ژماره (1298)ی رێكه‌وتی (2019/8/28).، خرایه ده‌نگدانه‌وه و ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا (ته‌نها 3 په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره بوون).
هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار علی حمه صالح له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/2و4) به‌نووسراوه‌كانی ژماره (1733) له 2019/9/24و ژماره (3067)ی رێكه‌وتی (2018/12/17)و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره (263) له 2019/1/16، خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا (ته‌نها 4 په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره بوون).
به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار شیرین أمین عبدالعزیز به‌پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/6) ژماره (2089) له 2019/11/19. ، خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا (ته‌نها 4 په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره بوون).
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عمر سه‌عید له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1) به‌نووسراوه‌كانی ژماره (4194) له 2019/11/6، ژماره (216) له 2020/1/26و نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری یاسایی ژماره (1375) له 2019/7/3و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره (2403)ی رێكه‌وتی 2020/4/6، خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی 57 په‌رله‌مانتار هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه‌كه په‌سندكرا.
بڕیاری ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر
خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری تایبه‌ت بوو به‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاری پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی بێنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌سڵی پێشنیازه‌بڕیاره‌كه‌و راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌باره‌یه‌وه، دوای خوێندنه‌وه‌ى ئه‌سڵی پێشنیازه‌بڕیاره‌كه‌و راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند، به‌پێی مادده‌ی 88ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیازی كرد راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بكرێته بنه‌مای گفتوگۆكان و ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی ناوونیشان و خاڵه‌كانى پێشنیازه‌بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ كرا، به‌ر له‌ته‌واوكردنی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاره‌كه، له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد ئه‌وه خرایه‌ڕوو كه‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه هیچ گفتوگۆ‌و پێشنیازێكییان نه‌خستۆته‌ڕوو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌رهه‌م و تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بۆ رێزگرتن له‌و تێگه‌یشتنه داوای هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشنیازه‌بریاره له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه كه‌نوێنه‌ری زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی تێدایه ئاماده‌كراوه‌و پێشكه‌شكراوه.
جێی ئاماژه‌یه پێشنیازه‌بریاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، له‌ناوونیشان و چوار خاڵ و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن پێكهاتووه‌و مه‌به‌ست له‌و پێشنیازه‌بڕیاره پێدانه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتارانه له‌پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌بڕیارو یاسا كه‌به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا ڤایرۆسه‌وه په‌رله‌مانتاران بێبه‌ش بوون له‌و مافه.
دوای ته‌واوبوونی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاره‌كه‌و كۆتا خاڵی به‌رنامه‌ی كار، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.
شایه‌نی باسه سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان و هەریەک لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ و نه‌وه‌ى نوێ و شیوعی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى دیكه‌ی په‌رله‌مان بایکۆتی دانیشتنه‌كه‌یان کرد.