سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ئاسایی، له‌كاتژمێر ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى ی چوارشه‌مه رێكه‌وتی ٢٠٢٠/٣/٤ .
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (٢)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ١٢ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌مه رێكه‌وتی ٢٠٢٠/٣/٤ ، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به حوكمى بڕگه‌ى (سێیه‌م ) له‌ماده‌ى (١٨)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (٢)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (١٢)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی ٢٠٢٠/٣/٤ ، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان