سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (١٧)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنجشه‌مه رێكه‌وتی ٢٠٢٠/١/٣٠ ، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له ماده‌ى (١٨)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (١٧)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (١١)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی ٢٠٢٠/١/٣٠ ، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان