جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (١٦)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنجشه‌مه رێكه‌وتی ٢٠٢٠/١/٢٣، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له ماده‌ى (١٨)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ماده‌ی (١٩)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (١٦)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (١١)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی (٢٠٢٠/١/٢٣ )، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان