له‌خولی به‌هاره خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ٣ پێشنیازه‌یاسا و بریار کراوە و له خولی پایزه ٢١ پێشنیازه‌یاسا و بڕیار خوێندنه‌وه‌یان بۆ کراوە و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه ٥ بڕیار‌و یاسا ده‌ركراون و جگه له‌وه‌ش ١٥٠ پرسیار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم كراون و ٨٦ پرسیار وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه و ٦٤ پرسیاریش تائێستا وه‌ڵامیان نه‌هاتۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌كه‌میی ده‌رچوواندنی یاسا و بڕیاره‌كان سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی ماده‌ی ٧٩ له په‌یڕه‌وی په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت ئه‌و پێشنیازه‌یاسا و بڕیارانه‌ی كه بارگرانیی دارایی دروستده‌كه‌ن پێویستیی به‌ڕای حكومه‌ت هه‌یه و له‌و ژماره‌یه‌ش ٢١ پێشنیازه‌یاسا و بڕیار ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كراون و ١٢ پێشنیازه‌یاسا و بڕیار وه‌ڵامیان هاتۆته‌وه بۆ نموونه به‌شێكیان داوای ره‌تكرانه‌وه‌ى كراوه و به‌شێكیشی داوای پێدانی كاتی زیاترى بۆ كراوه. هه‌روه‌ها جگه له‌مه‌ش چه‌ندین پڕۆژه‌یاسا و پێشنیازه‌یاسا و بریاریش له‌لای لیژنه‌كانی په‌رله‌مانن و زیاتر له‌كاتی دیاریكراو به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ لایان ماوه‌ته‌وه و راپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده نه‌كراوه و نه‌نێردراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌درێژه‌ی تێبینییه‌كانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و داتا‌و زانیارییانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و راستییه روون ده‌بێته‌وه كه هه‌ر پێشنیازه‌یاسا و بڕیارێك رێككاره یاساییه‌كانی خۆی چ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه بێت چ له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی حكومه‌ت بێت، ته‌واو بووبێت ئه‌وا سه‌رۆكایه‌تی له‌نزكترین به‌رنامه‌ی كاری دانیشتن جێی بۆ كردۆته‌وه‌و دانیشتنی بۆ رێكخستووه. هه‌روه‌ها جگه له‌رێككاره‌كانی پێشنیازه‌یاسا و بڕیار هیچ داواكارییه‌كی په‌رله‌مانتاران، كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ١٠ په‌رله‌مانتار یان زیاتر ده‌توانن داوای رێكخستنی دانیشتنی تایبه‌ت بكه‌ن، به‌ده‌ست سه‌رۆكایه‌تی نه‌گه‌یشتووه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی بانگكردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی لیژنه‌كان و په‌رله‌مانتارانه و له‌هیچ شوێنێكی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئه‌وه نه‌هاتووه كه ده‌بێت سه‌رۆك یان سه‌رۆكایه‌تی بانگهێشتی وه‌زیره‌كان بكه‌ن بۆ پرساندن به‌ڵكو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر بنه‌مای كاری پێكه‌وه‌ییی په‌رله‌مان دراوه‌ته په‌رله‌مانتاران و لیژنه په‌رله‌مانییه تایبه‌تمه‌نده‌كان.