سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (٥)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌مه رێكه‌وتی (٢٠١٩/١٠/٢٣)، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به حوكمى برگه‌ى (سَییهم) له مادده‌ى (١٨)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (٥)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (١١)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی (٢٠١٩/١٠/٢٣)، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان