banghysht.jpg

بانگهێشت بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دانیشتنی ژامرە (٤)ی رۆژی (٢٠١٩/١٠/١٥)

Oct 14, 2019  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر١١ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی٢٠١٩/١٠/١٥، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌ حوكمى برگه‌ى (سَییه‌م) له‌ مادده‌ى (١٨)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (١١)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی ٢٠١٩/١٠/١٥، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان