13-4-k4taybat.jpg

راپۆرتی چاودێریی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان/ راپۆرتی یەكەمی دەنگدانی تایبەت

Oct 1, 2019  |   راپۆرتەکانی ئینستیتوتی پەی 

رۆژی شممە ٢٩/٩/٢٠١٨ كاژێر (١٠)ی پێشنیوەڕۆ لە مەراسیمێكدا لە ئۆفیسی ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی میدیاكاران، ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئه‌مه‌ریكی، لە چوارچێوەی پرۆژه‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی راپۆرتی چاودێریی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان/ راپۆرتی یەكەمی دەنگدانی تایبەتی بڵاوكردەوە.
راپۆرتەكە كە لەلایەن تیمی ئینستتیوتی په‌ی لە رۆژی هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت لە بنكەكانی هەڵبژاردن چاودێری كرابوو، ئەو پێشێلكاریانە خرانەڕوو كە ئەندامانی ئێمە تۆماریان كردبوو.
لە پێشەكی راپۆرتەكەدا هاتووە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیار بوو ساڵێك لەمەو بەر ئەنجام بدرێت، ئەوە بوو دواخرا بۆ ئەسلولی ئەمساڵ، سەرباری كێشمەكێشی لایەنە سیاسیەكان لەسەر ئەنجامدان و ئەنەجامنەدانی هەڵبژاردنەكە لەكاتی دیاریكراوی و گرفتەكانی تۆماری دەنگدەران و و خاوێنی كۆمسیۆن لە هەنگاوەكانیدا دەستوەردان لە كاروباریان و بوونی فشار لەسەریان و دەركردنی هەندێك بڕیار و نانی هەندێك هەنگاو لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە كە لە راستیدا نەدەبوو وابێت، لە دواجاردا بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەناو ئەو هەموو ململانێ‌ و كێشمەكێشەدا چووە بواری جێبەجێكردنەوە و لە ساتی خۆیدا ئەنجامدرا.
رۆژی 28/9/2018 دەنگدانی تایبەت ئەنجامدار، لەم راپۆرتە كورتەدا سەرنج و تێبینی دەخەینەڕوو، بۆ ئەوەی بتوانرێت سوود لە خاڵە گەشەكان ببینرێت و زیاتر پەرەیان پێ‌ بدرێت، هەموو توانایەكیش بخرێتە گەڕ كەموكوڕییەكان پڕ بكرێتەوە و ئامادەكاری باشتر بكرێت بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی لە 30/9/2018 و ڕێگری لەو پێشێلكاریانەش بكرێت كە لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا كراون بۆ ئەوەی دووبارە نەبنەوە.
بۆ بینینی وێنه‌کانی ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتەکە كلیك لێره‌ بكه‌...
بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ كلیك له‌م (pdf)ه‌، یاخود كلیك لێرە‌ بكه‌...


راپۆرتی چاودێریی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان/ راپۆرتی یەكەمی دەنگدانی تایبەت