سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پایزه)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی ٢٠١٩/٩/١
، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه‌ى یه‌كه‌م له مادده‌ى (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18) په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پایزه)ى ئاسایى ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/9/1، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فائق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان