banghysht.jpg

بانگهێشت بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٥)ی ئاسایی رۆژی (٢٠١٩/٥/٨)

May 6, 2019  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 
 
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (٥)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی ٢٠١٩/٥/٨، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بەپێی حوكمی بڕگە (سێیەم)ی ماددە (١٨) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (٥)ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەرۆ رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكەوتی ٢٠١٩/٥/٨ دا، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادەبن.
لەگەڵ رێزدا
د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان

b 6 5 2019