سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (٤)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ٣ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی ٢٠١٩/٤/٢،
ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بەپێی حوكمی بڕگە (سێیەم)ی ماددە (١٨) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (٤)ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر (٣)ی پاش نیوەرۆ رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٠١٩/٤/٢ دا، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادەبن.
لەگەڵ رێزدا
د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان