رێڤنگ محه‌مه‌د هرورى، سه‌رۆكى یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: “پاش راوێژكاریى زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت ئه‌مڕۆ ٢٠١٩/٢/١٨ ، وه‌ك بڕیاری لێدراوه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت”.
هه‌روه‌ها ووتی: “له‌پێناو زیاتر ده‌رفه‌ت ره‌خساندن بۆ پێكه‌وه بوون و ئاماده‌بوونی ته‌واوی په‌رله‌مانتاران، زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان پێكه‌وه پێشنیازیان كرد كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان 3ى ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داواى هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان 24 سه‌عات بوو، به‌ڵام بڕیاره سه‌عات 3ى ئێواره په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خۆی ئه‌نجام بدات”.
سه‌رۆكى یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ سه‌عات 3ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دواخرا.