ریڤینگ هروری سەرۆكی ته‌مه‌نی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كرد، بۆ كۆبوونەوەی رۆژی ١٨ی ئەم مانگە.
ریڤینگ هروری، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنەكان بەوە گەیشتوون، كە لەوادەی دیاریكراو كۆبوونەوەی پەرلەمان بەرێوەبچێت.
راشیگەیاند، كۆبوونەوەكە سەعات ١١ بەرێوەدەچێت‌و ئامانجی كۆبوونەوەكەش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبێت.
هەروەها جەختیكردەوە، كە هەموو فراكسیۆنەكان لەگەڵ ئەنجامدانی كۆبوونەوە بوون‌و لەبارەی هەڵوێستی یەكێتیش رایگەیاند، كە ئەوان لەگەڵ كۆبوونەوەن، بەڵام پێشوەخت دەبێت رێككەوتنی سیاسی بكرێت.
دانیشتنی سوێندخواردنی ئه‌ندامانی خولی پینجه‌می په‌رله‌مان له رۆژی (٢٠١٨/١١/٦) به‌رێوه‌چوو پاشان زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ده‌نگیاندا به كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌م تا رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت .