سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/2/26، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان
پشتبه‌ستن به حوكمى بڕگه‌ی یه‌كه‌م له ماده‌ى 8ى په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه یه‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (1)ى نائاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/2/26 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (28 و 29)، له په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.ڤالا فرید ابراهیم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق