2019-1-28.jpg

پرۆژەیەک بۆ راگرتنی پەیرەوی نوێی ناوخۆی پەرلەمان پێشکەش دەکڕێت

Jan 28, 2019  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 له‌ باره‌گای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ چالاكیه‌كی هاوبه‌شدا په‌یمانگه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ یاسایی‌ به‌هاوكاری‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان گفتوگویه‌كی‌ كراوه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یره‌وی‌ ناوخۆی‌ نویی په‌رله‌مان ئه‌نجامدا بۆ كۆمه‌ڵێك له‌په‌رله‌مانتاران و یاساناس وه راویژكارانی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌سه‌رنج و تیبینیه‌كان له‌سه‌ر په‌یره‌وی‌ ناوخوی‌ نوێی‌ په‌رله‌مان، عه‌ونی به‌زاز له‌ دیواری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی ده‌قی ئه‌و پێشنیاره‌ی داناوه‌ كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا گه‌ڵاڵه‌یان كردووه‌ بۆ په‌رله‌مانتاران، ، دەڵێت : دوای ئاڵوگۆری‌ بیرورا و وه‌رگرتنی‌ سه‌رنج و تێبینیەكان گەیشتینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ كه‌یاداشتیك بدریت به‌سه‌رجه‌م فراكسیونه‌كانی‌ په‌رله‌مان ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ پروژه بریاره‌كه‌یه سه‌باره‌ت به په‌یره‌وه‌كه:
١- راگرتنی‌ كاركردن به په‌یره‌وی ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه ده‌رچوه له به‌رواری‌ (٢٠١٨/٧/١٧) و دووباره كاركردنه وه به‌په‌یره‌وی‌ ناوخوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ژماره (١) ی‌ ساڵی‌ ١٩٩٢ی‌ هه‌مواركراو.
٢-كاركردن به یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ژماره‌ (١)ی‌ ساڵی‌ ١٩٩٢ی‌ هه‌مواركراو له بابه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌روكایه‌تی‌ په‌رله‌مان.
٣-په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ره‌تای‌ كاركردنیدا لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێتت له ئه‌ندامه یاساییه‌كان كه وائه‌ركیان بریتی‌ بیت له دووباره چاو پێخشاندنه‌وه به‌یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ژماره (١)ی‌ ساڵی‌ ١٩٩٢ی‌ هه‌مواركراو و په‌یره‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه ده‌رچووه له‌به‌رواری‌(٢٠١٨/٧/١٧)، و پێشكه‌شكردنی‌ راپورتیك به‌ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی‌ (٧روژدا) كه‌تیایدا ئاماژه بكرێت به‌راسپارده‌ی‌ ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ی‌ پێویسته، و دوای‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ پێشنیاره‌كان لیژنه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

ده‌قی‌ پێشنیاره‌كه به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ :

١- ايقاف العمل بالنظام الداخلي لبرلمان كوردستان الصادر بتأريخ ٢٠١٨/٧/١٧ و اعادة العمل بالنظام الداخلي لبرلمان كوردستان رقم (١) لسنة ١٩٩٢ المعدل.
٢-العمل بقانون انتخاب برلمان كوردستان رقم (١) لسنة ١٩٩٢ المعدل في انتخاب هيئة رئاسة البرلمان .
٣- يشكل برلمان كوردستان في بداية عمله لجنة من اعضائه من القانونيين مهمتها اعادة النظر في قانون انتخاب برلمان كوردستان لسنة ١٩٩٢ المعدل و النظام الداخلي لبرلمان كوردستان الصادر بتأريخ(٢٠١٨/٧/١٧) و تقديم تقرير إلى هيئة رئاسة البرلمان خلال (٧) ايام يتضمن توصية بالتعديلات الضرورية ، و تحل اللجنة بعد البت في مقترحاتها