رۆژی دووشه‌ممه 28/1/2019 له باره‌گای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له چالاكیه‌كی هاوبه‌شدا له‌نێوان یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی یاسایی گفتوگۆیه‌كی یاسایی سازكرا سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌وی نێوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان و تێكگیرانی له‌گه‌ڵ یاسای ژماره(1)ی په‌رله‌مان.
له گفتوگۆكه‌دا ژماره‌یه‌ك شاره‌زای بواری یاسا دانان و به‌شێك له نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم و په‌رله‌مانتار به‌شدار بوون، باس له‌و خاڵانه كرا كه تیایدا په‌یڕه‌وی نێوخۆی په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره(1)ی ساڵی 1992 نه‌گونجاون.
شایانی باسه په‌رله‌مانی كوردستان له خولی چواره‌میدا په‌یره‌وی ناوخۆی هه‌موار كرده‌وه و گۆرانكاری زۆری به‌سه‌رداهێنا بێ ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه.
له كۆتایی گفتوگۆكه‌دا ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده په‌سه‌ندكرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.