واده‌ی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان دیاریده‌كرێـت

Nov 4, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی دادوەری، كە واژۆی بەنگین قاسم، سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری لەسەرە و ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠١٨/١١/٤ بڵاوكراوەتەوە، كاندیده‌ دەرچووەكانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكەمین كۆبوونەوە بانگهێشتكراون، لە نووسراوەكەدا هاتووە “یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمان كاژێر ١٢ـی رۆژی سێشەممە ٢٠١٨/١١/٦ دەكرێت”.

دیاریكردنی ئەو رۆژە بۆ كۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان لەكاتێكدایە، لە هەمان رۆژدا ٢٠١٨/١١/٦ كارەكانی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتاییان دێت.

destbekarbuni x5