ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١)ی نائاساییی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی ٢٠١٨/١٠/٣١ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (١)ی مادده (١٦) و مادده (٤٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (١)ى نائاسایى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له كاتژمێر (12)ى نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٠١٨/١٠/٣١ بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: كۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان به‌پێى حوكمی مادده‌ی (٦) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: وتاری به‌ڕێز جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان