کۆتا کۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان (٢٠١٨/١٠/٣١)

Oct 31, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

کۆتا دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و تیایدا جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتاری کۆتایی خوێندەوە


لە کۆبوونەوەکەدا جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هیوای خواست کە خولی داهاتووی پەرلەمان پڕۆژەی دەستور تەواو بکات و هەندێ زانیاری و داتای لەسەر خولی چوارەمی پەرلەمان خستەروو.

لە خولی چوارەمی  پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسا لەلایەن فراکسیۆنە جیاوازەکانەوە و شەش پرۆژە یاسا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کراون. پەرلەمانی کوردستان لە پێنج ساڵی رابردوودا ٣١ یاسای دەرکردووە.

خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ١٣١ دانیشتنی كردووە

٣٠٩ پرۆژەبڕیار ‌و پرۆژەیاسا پێشكەشی پەرلەمان كراون

٢٠٦ پرۆژەبڕیار ‌و پرۆژەیاسا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە

١٠٣ پرۆژەبڕیار ‌و پرۆژەیاسا ماون خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ بكرێت

٣٣ پرۆژەبڕیار ‌و پرۆژەیاسا بوونەتە یاسا و دواتر دوانیان گەڕێنراونەتەوە پەرلەمان

٨٢٦ پرسیار لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاڕاستەی حكومەت كراوە

٥٢٤ پرسیاریان دراوەتەوە

٣٠٢ پرسیاریان بە هۆكاری جۆراوجۆر وەڵامنەدراونەتەوە

٧٠ سەردانی فەرمی بەناوی شاندی پەرلەمانەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە

٢٠٠ سەردان لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمان كراوە

هەرچەندە لە خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا ٣٣  پرۆژەبڕیار ‌و پرۆژەیاسا بوونەتە یاسا، بەڵام بەهۆی هەندێ‌ كێشە ‌و ناڕەزایەتی شەقام، دووانیان گەڕێنرانەوە پەرلەمان ‌و نەتوانرا لەم خولەدا پەسەندبكرێن، كە گرنگترنیان پڕۆژەیاسای چاكسازی بوو لە مووچە ‌و خانەنشینی.