KOMSSION.jpg

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئەنجامی كۆتایى هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند

Oct 21, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

هەندرێن محەممەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند.

کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلولی پەرلەمانی کوردستانی ئاشکراکرد.

 

ژمارەی دەنگ و کورسییەکانی قەوارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:

کورسی گشتی پەرلەمانی کوردستان:

پارتی دیموكراتی كوردستان ٦٨٨ هەزار و ٧٠ دەنگ ده‌كاته‌ ٤٥ كورسى

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ٣١٩ هەزار و ٩١٢ دەنگ ده‌كاته‌ ٢١ كورسى

بزووتنەوەی گۆڕان ١٨٦ هەزار و ٩٠٣ دەنگ ده‌كاته‌ ١٢كورسى

نەوەی نوێی ١٢٧ هەزار و ١١٥ دەنگ ده‌كاته‌ ٨ كورسى

كۆمەڵی ئیسلامی ١٠٩ هەزار و ٤٩٤ دەنگ ده‌كاته‌ ٧ كورسى

بەرەو ئیسلاح ٧٩ هەزار و ٤٣٤ دەنگ ده‌كاته‌ ٥ كورسى

هاوپەیمانی سەردەم ١٥ هەزار و ٥٨١ دەنگ ده‌كاته‌ ١ كورسى

لیستی ئازادی ٨ هەزار و ٦٣ دەنگ ده‌كاته‌ ١كورسى

 

کورسی پێکهاتەکان:

گەشەپێدانی تورکمانی  ٣٣١٨  دەنگ ده‌كاته‌ ٢ كورسى

لیستی میللەت   ٨٨٥  دەنگ ده‌كاته‌ ١ كورسى

چاکسازی تورکمانی  ٣١٢٥  دەنگ ده‌كاته‌ ١ كورسى

بەرەی تورکمانی  ١٥٤٥ دەنگ ده‌كاته‌ ١ کورسی

 

ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی  ٨٠٨٨ دەنگ ده‌كاته‌ ٣  کورسی

لیستی رافیدەین  ٢٦٢٦ دەنگ ده‌كاته‌ ١ کورسی

لیستی مەجلسی شەعبی ٢٩٦٣ دەنگ ده‌كاته‌ ١ کورسی

قەوارەی تاکی ئەرمەن ٦١٥ دەنگ ده‌كاته‌ ١ کورسی

 

هەروەها دەنگە پوچەڵکراوەکانیشی خستەڕوو کە لە کۆی  دەنگەکانی ٩٦ بنکەی دەنگدان کە دەکاتە ١١٩ هەزار دەنگ پووچەڵکرانەوە، بەجۆرێک لە دهۆک ١١ بنکە، لە سلێمانی ٢٧ بنکە و هەولێر ٥٩ بنکە پووچەڵکراونەتەوە.

هەرچەندە پێشتر ئەنجوومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردن بڕیاریادابوو پەسندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی كۆمیسیاران بێت، واتە بە دەنگی شەش ئەندام لە کۆی نۆ ئەندام بەڵام دادگای تەمیز بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، بەپێی یاسا پەسندكردنەكە بە ١+٥٠ دەبێت، واتە پێنج ئەندام واژۆی بكەن ئەنجامەكان پەسنددەكرێت.

 

هەروەها کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەنگی بەربژێرە سەرکەوتووەکانی بۆ پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، کە 111 بەربژێری سەرکەوتوون.

لیستی ناوی کاندیدە دەرچووەکان