komsion.jpg

كۆمسیۆن: نزیكەی ١٢٠ هەزار دەنگ بە پووچەڵ هەژماركراون

Oct 22, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریداوە بە بەرەتكردنەوەی ٦١٤ سكاڵا كە كاریگەرییان نەبوو لەسەر ئەنجانەكانی هەڵبژاردن، هەروەها نزیكەی ١٢٠ هەزار دەنگ پووچەڵكراونەتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاندووە، پاڵپشت بە بڕگەی دووەم لە ماددەی نۆیەم لە یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠١٤ ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە رۆژی شەممەی رابردوو بڕیاریدا بە پەسەندكردنی ئەو سكاڵایانەی كە لەسەر بنكەكانی دەنگدان تۆماركرابوون، و دوای پۆڵێنكردنی سەرجەم سكاڵاكان و راپۆرتی لیژنەی باڵای سكاڵاكان كە لەلایەن كۆمسیارارەوە ئامادەكرابوو.

ئاماژە بەوەكراوە، ئەنجومەن بڕیاریدا بەرەتكردنەوەی ٦١٤ سكاڵا كە كاریگەرییان نەبوو لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەشڵێت، كۆمسیاراندا هەروەها بڕیاردراوە بە پەسەندكردنی ١٦٧ سكاڵا و هەژمارنەكردنی 96 بنكەی دەنگدان كە ١١٩ هەزار و ٦١٧ دەنگ لە خۆدەگرێت.

په‌سندكردنی سكاڵآ (بریار ئه‌نجومه‌ن ژماره‌ ٦٢ ) بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان_عێراق ٢٠١٨

 

bryari 62 1

bryari 62 2

bryari 62 3

bryari 62 4

bryari 62 5