4FC5CED6-3791-4290-B844-E9DDAF8F384E.jpeg

فراکسیۆنی گۆڕان داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات یاسای چاکسازی لە خانەنشینی پەسند نەکات

Aug 3, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 
دەقی داواکارییەکەی فراکسیۆنی گۆڕان:

بەڕێز سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
بابەت/ داواکاری

ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان کە لە دانیشتنەکانی پەرلەمانیشدا تایبەت بە (یاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق) دژی بڕگە دووی ماددەی 3ی تایبەت بە خانەنشینی پلە تایبەت و باڵاکان بووین، بەپێی یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم ژمارە 2ی ساڵی 2017، دەسەڵاتی واژۆکردنی یاساکان لای بەڕێزتانە، بۆیە داوا دەکەین پڕۆژەیاساکە بگێڕنەوە بۆ هۆڵی پەرلەمان و بڕگەی تایبەت بە خانەنشینی پەرلەمانتار و پلە باڵاکان هەڵبووەشێتەوە و، یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2014 بۆ گشت خانەنشینان بەرکاربکرێت، بەپێچەوانەوە ئێمە رێککاری یاسایی و دەستووری دەگرینەبەر.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
3-3-2018