به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاسایی رۆژی دوو شه‌مه‌ (٢٠١٨/٧/٢)

Jul 1, 2018  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (١)ی مادده‌ (٢٠) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ژماره‌ (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاساییی خولی پاییزه‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر (١٠)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی (٢٠١٨/٧/٢)، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یەکەم / بەردەوام بوون لەسەر خستنەروو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی پرۆژە یاسای هەمواری(٣٠)یەمی
یاسای پارێزەرایەتی ژمارە(١٧)ی ساڵی (١٩٩٩)ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان بە پێی ماددەكانی
(٧٥،٧٤،٧٢) لە پەیر ەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو.

دووەم/ گفتوگۆكردنی پرۆژەی پرۆژە یاسای هەمواركراو هەمواری چوارەمی یاسای سندووقی خانەنشیین
پارێزەرایەتی ژمارە (١٨)ی ساڵی (١٩٩٩)ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان بە بە پێی ماددەكانی
(٧٥،٧٤،٧٢) لە پەیر ەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو.

سێیەم/ خوێندنەوەی یەكەمی ئەو پرۆژە یاسا و بر یارانەی خوارەوە بە پێی ماددەی(٧١) لە پەیر ەوی
ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی (١٩٩٢)ی هەمواركراو بكرێت.
١- پرۆژە یاسای پارێزگاری لە تۆر ەكانی ئاو و ئاوەڕۆ.
٢- پرۆژە بر یاری پێشوازی بە پێی پرۆتۆكۆڵ لە فرۆكەخانەكان و خاڵە سنوورییەكانی تایبەت بە پێشوازی
لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، ئەجنومەنی وەزیران و هاوتا وەزیفیەكانیان.
چوارەم/ گفتوگۆكردنی پەیر ەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كە لەالیەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی
پەیر ەوی ناوخۆ ئامادەكراوە بە پێی بر یاری ژمارە(٢٦)ی ساڵی (٢٠١٤) و بر گەی (٨) لە ماددەی (٥٦)
یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، پاڵپشت بە ماددەی
(٩٤) ی پەیر ەوی ناوخۆی پەرلەمانی كورستان ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو.

 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق