به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه (١)ی مادده (٢٠) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ژماره (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٥)ی ئاسایی خولیخولی پاییزه‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شەممە رێكه‌وتی (٢٠١٨/٧/١٠)، به‌مشێوه‌یه بێت:
١- دەست لە كاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (رابوون توفیق معروف) لە ئەندامیەتی پەرلەمان بە
پێی خاڵی(١) بڕگەی (١٠)ی ماددەی (٣٠)ی لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١) ی ساڵی
(١٩٩٢) ی هەموار كرا‌و، كە بە نووسراوی فەرمی پێشنیاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كردووە.
٢- خوێندنەوەی یەكەمی ئەم پرۆژە یاسایانەی خوارەوە بە پێی ماددەی (٧١)لە پەیڕەوی ناوخۆی
پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەموار كرا‌و بكرێت.
١- پرۆژە یاسای هەموار سێیەمی یاسای بەكرێدانی خانووبەرە ژمارە (٨٧)ی ساڵی (١٩٧٩)ی هەموار كرا‌و لە
هەرێمی كوردستانی عریاق.
٢- پرۆژە یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم.
٣- گفتوگۆ كردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كە لەالیەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی
پەیڕەوی ناوخۆ ئامادە كراوە بە پێی بڕیاری ژمارە (٢٦)ی ساڵی ٢٠١٤ بڕگەی (٨) لە ماددەی(٥٦)ەمی
یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەموار كرا‌و، پاڵپشت بە ماددەی(٩٤) ی
پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەموار كرا‌و.
فخرالدین قادر عارف جعفر ابراهیم ئیمینیكى یوسف محمد صادق
سكرتێری په‌رله‌مانى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى سه‌رۆكی په‌رلەمانی
كوردسـتان ـ عیراق كوردسـتان ـ عیراق كوردسـتان ـ عیراق