دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم، رایگەیاند: ئەو تۆمارە کۆتای هات کە (٩٠٠) هەزاری ناوی گوماناوی تیا‌بوو، ئەم وتانەی سەرۆکی کۆمسیۆن لەوەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران بوو دەربارەی راپۆرتەکەی ئینستتیوتی پەی کە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا ئاشکرایکرد کە (٩٠٠) هەزار ناوی (مردوو، دووبارە، گوماناوی)لە تۆماری دەنگدەران هەیە.
ئەمرۆ (٢٠١٨/٧/٩) پەرلەمانی کوردستان لەدانیشتی ژمارە (٤) ی ئاسایی دا لەسەر داوای یاسایی پەرلەمانتاران بانگهێشتی کۆمسێۆنی بالای سەرۆبەخۆی هەلبژاردن و راپرسی هەرێمی کرد، سه‌ره‌تا هه‌ندرێن محمد سالح سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌هه‌رێم له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، بۆ ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژاردن بودجه‌یه‌كی ته‌خمینیان پێشكه‌ش حكومه‌ت كرد به‌بری ٢٩ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار كه حكومه‌ت په‌سه‌ندی كردوه و هۆكاری زۆری رێژه‌ی پاره‌كه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌واله ٣٠% ئه‌و بودجه‌یه ته‌رخان كرا بۆ ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان كه بریار بوو به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مای عێراق بریاردرا ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێت.
وتیشی، ئه‌وه‌ی قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر بوو تۆماری دەنگدەران بوو، كه زیاتر له هه‌زار و حەوت سەد كاتژمێر کار لەسەر کراوە و تۆمارێکی نوێ دروستکراوە به‌وه‌رگرتنی داتابه‌یس له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌رێم، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ندین حاله‌ت دیراسه كراوه ناوی مردووو و دوباره و موچه به‌رزه‌كان كه كاری له‌سه‌ر كرا‌و و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان زۆره، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌یشتون به‌وه‌ی ٢٠٨ هه‌زار ناو كه‌متر بووه له‌و تۆماره‌ی كه پێشتر له‌كۆمسیۆنی عێراق وه‌رگیراوه و هاوكات ٦٠ هه‌زار ناویشیان ره‌شكردۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش تۆماره‌كه ده‌ده‌ن به لایه‌نه سیاسیه‌كان تا هه‌ر لایه‌نێك تێبینی هه‌بێ بیخاتە ڕوو، وتیشی،سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ش نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌ست پێده‌كات و بۆ ئاسانكردنی سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆمار، چه‌ندین ناوه‌ندمان زیاد كردوه، بۆ راستكردنه‌وه‌ی ناو و گواستنه‌وه و چه‌ندین رێكاری تر.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ٣١ قه‌واریان تۆماركردوه كه سێ قه‌واره‌یان هاوپه‌یمانن.
راشگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه لای لایه‌نه‌كان دروست بێت له‌كاتی كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردن هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌توانێ ئه‌نجامه‌كانی وێستگه‌كه کەنمونه‌یه‌كی مۆركراوه وه‌ربگرن و وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌توانن به‌كاری بێنن له‌ئه‌گه‌ری جیاوازی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كۆمسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگدانیش به‌قه‌ڵه‌می ئاسایی نابێت به‌ڵكو قه‌ڵه‌مه‌كه به‌شێوه‌ی مۆر ده‌بێ، ده‌نگدانی تایبه‌تیش ٤٨ كاتژمێر به‌ر له‌ده‌نگدانی گشتی ده‌بێ .
دواتریش له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌باره‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران رایگه‌یاند، ئه‌وان ئێستا تۆمارێكی نوێیان هه‌یه و ئه‌و داتایه‌ی باس ده‌كرێ ٩٠٠ هه‌زار ناوی دوبار و مردوو و له‌یه‌ك چوو هه‌یه ئه‌وه كۆتایی هات .
له‌وه‌ڵامی دوباره نه‌بونه‌وه‌ی كێشه به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌تایبه‌ت له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، بنكه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له ٢ هه‌زار زیاتر نابێت و بنكه‌ی زیاتر ده‌كه‌نه‌وه و بۆ ده‌نگدانی گشتی له ٢ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س زیاتر نابێت. ره‌تیشی كرده‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكان ئێستا بكرێت، چونكه دوباره تۆماركردنی قه‌واره سیاسیه‌كان و كاندیده‌كانی ده‌وێت كه ئه‌مه‌ش كاتی پێویسته، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش نابێت چونكه هه‌مواری یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كرێت.
باشترین رێگریش له‌ساخته‌كاری پێویسته چاودێری كردنی چالاكانه بۆ رێگیری له‌ساخته‌كاری هه‌بێت واته لایه‌نه‌كان چاودێریان له‌سه‌رجه‌م بنكه‌كان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شین مۆبایل قه‌ده‌غه بكرێت به‌تایبه‌ت له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها پابه‌ندین به‌راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی له‌ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر، به‌ڵام ئێمه زیاتر سه‌رنجمان له‌سه‌ر وردی ئه‌نجامه‌كانه.
له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنیش ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه راسته پێشتر له‌كاتی دامه‌زراندنی كۆمسیۆن هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه بوو، بەڵام دامه‌زاردنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كان له‌رێگه‌ی فۆرم و لیژنه‌وەیە چونکه پێویستیان به ٥٠ هه‌زار كه‌س ده‌بێ، له‌باره‌ی كاتی بانگه‌شه وتی” دوو پێشنیار هه‌یه كه ماوه‌ی بانگه‌شه ١٥ رۆژ بێت هه‌ندێكیش ده‌لێن 25 رۆژ، له‌داهاتوویه‌كی نزیك وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه، ره‌تیشی كرده‌وه سود له‌كارتی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی عیراق وەربگرن به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كارته، ئه‌وانه‌شی ناویان هه‌بێ له‌تۆماری ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌تۆماری ده‌نگدانی گشتی ده‌سڕێته‌وه.
كارگیری هه‌ڵبژاردن ورده‌كاریه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی خسته‌روو
رێزان حه‌مه ره‌شید سه‌رۆكی كارگێری هه‌ڵبژاردن، له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، وتی: تێبینیه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و تۆماره هەبوو كه پێشتر وه‌رگیرابوو له‌كۆمسیۆنی عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك بەپێی داتا به‌یسه‌كه ٣ ملیۆن و ٣٦٣ هه‌زار ٤٢٩ ده‌نگده‌ر هه‌بوو، قسه‌ی زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داتای مردوو و له‌یه‌كچووو و ناوی دوباره هه‌یه، له‌گه‌ڵ ناوی كه‌سانی زۆر به‌ته‌مه‌ن به‌شێوه‌یەك ناوی مردویەك ئه‌گه‌ر بمانه‌ویستبایه ره‌شی بكه‌ینه‌وه له‌داتا به‌یسه‌كه، ناوی نزیكه‌ی ٥٧٠ كه‌س هه‌مان ناو بوو، بۆ ناوی له‌یه‌ك چوش به‌هه‌مان شێوه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمسیۆن بریاریدا داتابه‌یسی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم بكرێـته بنچینه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، ته‌نها زانیاری كه به‌كارمان هێناوه له‌داتابه‌یسی كۆمسیۆنی عێراق بریتی بووه له‌ژماره‌ی ده‌نگده‌ر و ناو و ناونیشانی بنكه‌ی ده‌نگدان، جیاوازی نێوان داتابه‌یسی عێراق و ئه‌وه‌ی ئێمه دروستمان كرد ٢٠٨ هه‌زار و ٤٤٥ كه‌سە، ئێستا لای ئێمە ٣ ملیۆن و ١٥٤ هه‌زار و ٩٨٤ ده‌نگده‌ر هەیە.
وتیشی، ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی له‌یه‌ك چوو و دوباره هه‌بوه، زیاتر له ٥٠ هه‌زار ناویشیان سڕكردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی دایكیان نه‌بوه یان جیاواز بوه، ئه‌وانه‌شی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی ٩٠ ساڵه ده‌رهێنراون و ئەگەر کەسێک لەوانە مابێت و بیەوێت دەنگ بدات دەبێت لەماوەی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بكه‌ن، ئه‌مه بۆ ئه‌وانه‌ی ناویشیان دوباره بۆتەوە، واته ده‌بێ هه‌موو هاوڵاتیان سه‌ردانی ناوه‌ندی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بكه‌ن.
له‌به‌شێكی تری وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌مرۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌تۆماری ده‌نگده‌ران ، ناوبراو وتی، له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناوی ١٢٥ هه‌زار و ٣١٧ کەسیان وه‌رگرتوه كه‌مردون دوای به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و داتا نوێیه‌ی بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌رمان گرت، ناوی ٢٦ هه‌زار و ٦٩٥ ناوی مردوو هه‌بووه و به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢١% ناوی مردوان له‌تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌بوه و ره‌شكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی ده‌بێ لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه ئه‌وه‌یه رۆژی هه‌ڵبژاردن له ٥٠%ده‌نگده‌ران به‌شداریان كرد‌و و له ٥٠%ی تر به‌شداریان نه‌كرد كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره ره‌نگه به‌كاربهێنرێت بۆ ساخته‌كاری له‌به‌ر ئه‌وه پێوسته لایه‌نه‌كان سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران كه به‌شداری بكات له‌رۆژی ده‌نگدان.
كۆمسیۆن داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كات
سلێمان مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان وتی، سه‌رجه‌م ئاماده‌كاری و رێكاره‌كانی گرتویانه‌ته به‌ر له‌ژێر رۆشنایی یاسایه‌ك بووه كه په‌رله‌مان ده‌ری كردوه .
وتیشی” ئه‌گه‌ر هه‌رچی كارێك هه‌بێت كۆمسیۆن هه‌ر هێنده‌ی له‌توانایدا بوه‌و له‌به‌ر ئه‌وه تۆماری ده‌نگده‌ران ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی تێدا بێت هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌ریم خه‌تابارن به‌ته‌نها كۆمسیۆن به‌رپرسیار نیه داواش ده‌كات سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران هاوكاریان بن.
بۆیه‌كخستنی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی وتی، ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ده‌توانێت با یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار بكاته‌وه، چونكه ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌پێی یاسا له‌رۆژێكی تر ده‌كرێت له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ٣١ مادده‌ی یاساكه پێویستی به‌هه‌مواره چونكه هه‌مووی دژی یه‌كه‌و ئه‌و یاسایه بۆ ساڵی ١٩٩٢ دانراوه.