-تۆماری ده‌نگده‌ران كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگ بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك:
پاش دریژكردنه‌وی ماوه‌ی په‌رله‌مان بۆ دوو خولی گرێدان، ئێمه له ئیسنتتیوتی په‌ی له (07/01/2018) و راپۆرتێكی به‌ڵگه‌دارمان بڵاوكرده‌وه و ئاراسته‌ی په‌رله‌مان، حكومه‌ت و كۆمسیۆنی هه‌رێمان كرد، له راپۆرته‌كه‌دا به‌ڵگه‌مان له‌سه‌ر نزیكه‌ی (900.000) هه‌زار ناوی (مردوو، دووباره، ساخته‌و گوماناوی) خسته‌ڕوو، ئامانج له راپۆرته‌كه راكێشانی سه‌ره‌نجی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بوو له‌سه‌ر كێشه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ئێمه نه‌یاری زۆر بوو و تۆمه‌تی چه‌واشه‌كاری و ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنیان دایه پاڵمان، به‌ڵام راچڵه‌كین بوو بۆ به‌شێكی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان كه ئایا ده‌كرێت به‌و تۆماره هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت؟ پاشان كۆمسیۆن هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه و وته‌بێژی كۆمسیۆن رایانگه‌یاند: “ئه‌وان لیژنه‌یه‌كیان بۆ پاككردنه‌وی تۆمار پێكهێناوه و تا ئێستا زیاتر له (640.000) هه‌زار ناوی (مردوو، دووباره، گوماناوی) پولێن كردووه”.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ (30 ئه‌یلول، 2018) دیاریكرد‌و كۆمسیۆنیش په‌یره‌وی ئاماده‌كردن و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی له رۆژی (15/05/2018) خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌رچه‌نده دیاركردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به بێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، جێگه‌ی پرسیاره و له پشت ئه‌م كاره‌وه پێشێلی یاسا و پوكانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له‌ده‌ست چه‌ند كه‌سێك به‌هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئێمه پێمان وایه ده‌بوو په‌رله‌مان، كۆمسیۆن، لایه‌نه سیاسیه‌كان، رێگه‌یان نه‌دایه ته‌نها هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان بكرێت به‌بێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
-دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان:
هه‌فته‌ی رابردوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌كۆتایی دانیشتی ژماره (3) دا له (02/07/2018) رایگه‌یاند: له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی (كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی) بانگهێشت ده‌كرێن بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك كه په‌رله‌مانتاران پرسیاریان هه‌یه له‌سه‌ری، ئه‌مه له كاتێكدا كه سێ جار ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران داوای بانگهێشتی كۆمسیارانیان كردووه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشێلی په‌یڕه‌وی كردووه له‌به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی، به‌وه‌ی كه نه بانگهێشتی كۆمسیۆنی كردووه‌و نه وه‌ڵامی داوه‌كه‌ی په‌رله‌مانتارانی داوه‌ته‌وه! ئێستاش به‌پێی به‌رنامه‌ی كار، بریاره سبه‌ی (9/7/2018) ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران بده‌نه‌وه، له‌م پێناوه‌دا به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه به پێویستمان زانی ئه‌م چه‌ند سه‌ره‌نجه بخه‌ینه ڕوو:
1. به‌چ یاسا و بڕیارێك هه‌ڵبژاردنی (په‌رله‌مان) به‌بێ (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) ئه‌نجامده‌ده‌ن؟ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیشی له‌باره‌وه بدرێت!
2. په‌یره‌وی ئاماده‌كردن و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كه له رۆژی (15/05/2018) وه كاری پێده‌كرێت، چه‌ندی لێ جێبه‌جێ كراوه و كه‌ی تۆمارێكی نوێ بۆ به‌رچاوی لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده ده‌بێت؟
3. دابینكردنی بودجه و ئاماده‌كردنی پێداویستیه هونه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردن گه‌یشتۆته كوێ ؟
4. دامه‌رزاندنی فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتۆته كوێ و چی به‌پێوه‌ر دانراوه؟
5. هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن چۆنه؟ په‌رله‌مان ده‌توانێت چی بكات له وچوار چێوه‌یه ؟
6. كۆمسیۆن ده‌توانێت چ به‌ڵێنك بدات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌كاتی خۆیدا؟
7. كۆمسیۆن چۆن ده‌توانێ متمانه ببه‌خشێته‌وه به هاوڵاتیان تا زۆرینه‌یان به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن و چۆن دڵنیایان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (12/5/2018) رویدا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا دووباره نابێته‌وه؟
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان
08/07/2018