RABUNMA3RUF.jpg

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی رابون مه‌عروف په‌سه‌ندكرا

Jul 10, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 10ی ته‌موزی 2018 له‌ دانیشتی ژماره‌ 5ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی رابون به‌مه‌عروف ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی بۆ نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی رابون مه‌عروف كرد و به‌ده‌نگی 55 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندكرا.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ش هێچ په‌رله‌مانتارێك دژی نه‌بوو.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتیشی، سه‌رقاڵی په‌رله‌مان به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی وایكرد كه‌وا نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محمد نه‌كه‌وێته‌ به‌رنامه‌ی كار به‌ڵام له‌داهاتوو ده‌یخه‌نه‌ به‌رنامه‌ی كار .