Kurdistan-Parliament.jpg

گفتوگۆكان لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی دەستپێدەكاتەوە

Jul 4, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لیژنەكانی یاسایی و دارایی لەسەر پڕۆژە یاسی چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی كۆدەبنەوە.

تەلار لەتیف بەخەندان-ی راگەیاند، سبەینی كاتژمێر 11:00 هەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسایی چاكسازی لە خانەنیشی مووچەو دەرماڵە كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەگەر راپۆرت لەسەر پڕۆژە یاساكە ئامادەبكرێت، لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان ساز دەكرێت لەسەرئەو راپۆرتەی كە لەلایەن لیژنەی دارایی و یاساییەوە ئامادە دەكرێت لەسەر پڕۆژە یاساكە”.

تەلار لەتیف وتیشی، “ئەوەی كە بووەتە هۆكاری دواكەوتنی ئەو پڕۆژەیە ماددەیە دەرماڵەكانە، لەگەڵ ئەوەداین ئەو ماددەیە لە پڕۆژەكە دەربهێنرێت ئەو دەسەڵاتە لای حكومەت بێت، چونكە ناكرێت ئەو ماددەیە ببێتە هۆكار بۆ بڕینی مووچەو قوتی خەڵك”.