2018/06/28
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولی به‌هاره رۆژی یه‌كشه‌مه 2018/7/1ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژماره (2)ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 1/7/2017 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پرۆژه یاسای (درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (17) ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری چواره‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999ی هه‌موواركراو له هه‌رێمی كوردستان) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای (پارێزگاری له‌تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ) به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو بكرێت.
پێنجه‌م: گفتوگۆكردنی (په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان) كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ی (په‌نجا و شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ی (94)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
بێگه‌رد دڵشاد شكرالله جعفر ابراهیم ئێمینكی
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق