ivar-ibrahim.jpg

په‌رله‌مانتارێك : پێناچێت فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی رێگە بدەن یاسای خانه‌نشینی تێپەڕێنرێت

Jun 26, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد, بە بێ ئەوەی یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و موچەو دەرماڵە بخرێتە نێو كارنامەی دانیشتنەكەوە.

ئێڤار ئیبراهیم, ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە KNN ی راگەیاند, یەكێك لەو پرسانەی كە پێویست بو لە دانیشتنەكەدا هەبێت یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و موچەو دەرماڵە بو بەڵام دانیشتنەكە بە بێ ئەو پرسە بەڕێوەدەچێت.

هه‌روه‌ها وتیشی: هەرچەندە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەڵێنیداوە لە دانیشتنەكانی داهاتودا یاساكە بخاتە كارنامەی دانیشتنی پەرلەمانەوە بەڵام پێناچێت فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی رێگە بدەن یاساكە تێپەڕێنرێت.

هاوكات, ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە دوای بایكۆتی فراكسیۆنەكەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند, هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێم و بابەتی دزینی دەنگی دەنگدەران و لابردنی ستەمی پاشەكەوتی موچە و یاسای چاكسازیی بابەتی سەرەكی بون بۆ ئەوەی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە بكات نەك هەندێك پرسی دیكەی لاوەكی.