baykot-yekgrtu.jpg

یەكگرتوو بایكۆتی كۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان دەكات

Jun 26, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

فراكسیۆنی یەكگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بایكۆتی دانیشتنی ژماره‌ (1)ی وه‌رزی به‌هاره‌ی كرد، لەبەر ئەوەی ئەو بڕگەو بابەتانەی خراونەتە ناو به‌رنامه‌ی كاری پەرلەمانەوە، بابەت و بڕگەی زۆر لەوە گرنگتر هەیە كە پەیوەندیان بە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیانەوە هەیە كە گفتوگۆی لەسەر بكرێت، بۆیە فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بایكۆتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانی كرد.
مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتوو له‌ كۆنگه‌ره‌یكی رۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند: لەئێستادا چەندین قەیرانی كەڵەكەبوو لەهەرێمی كوردستان هەیە وەك بەردەوامی پاشەكەوتی موچە و سنور بەزاندنی خاكی هەرێم و گلدانەوەی ئاو وە زۆربونی دیاریدەكانی خۆكوشتن و تەواوبونی وادەی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دزینی ده‌نگی خه‌ڵك له‌ هه ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بەڵام دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەو بابەتە گرنگانەی بە هەند وەرنەگرتووە .
هەروەها مامۆستا ئه‌بوبه‌كر ئاماژەی بەوەش كرد: تاوەكو ئێستا پەرلەمانی كوردستان نازانێت كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەكان لە هەرێم و تاچەند ڕێگە لە ئەنجامدانی ساختەكاری ده‌گرێت، بۆیه‌ ئه‌م هه‌موو بابته‌ گرنگانه‌ هه‌یه‌ و په‌رله‌مانی كوردستان باسی ناكات و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌یخستۆته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌ بۆیه‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد،
هەڵەدنی ووتیشی: دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەڵێنیدا لەكردنەوەی خولی نوێی بەهارەدا پرۆژە یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵە بخاتە ناو بەرنامەی كراوە و گفتوۆگۆی لەسەر بكرێت و په‌سه‌ندبكرێت، بەڵام بە داخەوە ئەو پرۆژە یاسایەش نەخراوەتە ناو كاری بەرنامەی دانیشتنەكەوە.