ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان، داوای ئاماده‌بوونی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌دانیشتنی په‌رله‌له‌مان به‌مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌كارییه‌كان .
له‌یاداشتێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست روانگه‌ی په‌ی كه‌وتووه و بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان نێردراوه، په‌رله‌مانتاران داوای بانگهێشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی رونكردنه‌وه له باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پاركردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كه كێشه‌ی له‌سه‌ر بوو له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان.
هه‌ر له یاداشته‌كه‌دا هاتووه، رۆژی (2018/1/23) له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆمسیۆن به‌ڵێنیدا كه به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكاته‌وه و كۆپییه‌كیشی له‌سه‌ر (CD) بداته ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاران ده‌پرسن ئاخۆ تائێستا چی كراوه و ئاماده‌كارییه‌كان گه‌یشتونه‌ته كوێ؟
گه‌شه دارا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌رباره‌ی بانگهێشتی كۆمسیۆن نوسیویه‌یه‌تی: ئەمە دووەم یاداشتە كە بۆ هەمان مەبەست لەرێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە ئاراستەی كۆمسیۆنی دەكەین، یاداشتی پێشوو لە (مانگی ئەیلولی 2017) ئاراستە كرابوو بەڵام هیچ وەلامێك نەدرایەوە.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كه ئینستتیوتی پەی، رۆژی (2018/1/7) له هۆڵی فه‌رمانگه‌ی ریَكخراوه ناحكومه‌ییه‌كان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لەکۆمسیاران، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی (تۆماری دەنگدەران، لەنێوان بێگەردی و ساختەکاریدا) بڵاوکردەوە و تیایدا بەڵگەکانی لەبارەی (900.000) نۆسەد هەزار ناوی گوماناوی خستەڕوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا د.سەروەر عبدالرحمن، باسی لە ووردەکاری (900.000) نۆسەد هەزار ناوی گوماناوی کرد‌و وتی: لیستی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت كه دووباره ناویان هه‌یه (184.000) کەسە، دووباره بووه‌وه‌ی نێو خودی هه‌رێم(100.000) کەسە، دووباره بووه‌وه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوچه‌كانی ماده‌ی 140(94.567) کەسە، ژماره‌ی مردووان (218.965) کەسە، له‌دایك بووانی ساڵی 2000 كه ته‌مه‌نیان به‌ر له‌واده‌ی ده‌نگدانه‌و نه‌گه‌یشتوونه‌ته 18 ساڵ (60.000) کەسە، جیاوازی له‌نێوان تۆماری بایۆمه‌تری عیراق و تۆماری هه‌رێم(275.423) کەسە و كۆی گشتی (932.964) هەزار ناوی گوماناوی دەکات.
پاشان هەریەک لە سلێمان مستەقا، جێگری سەرکی کۆمسیۆنی کوردستان، ئیسماعیل حەمە عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران، کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە گرفتی گەورە لەناو تۆماری دەنگدەراندا هەیە و ئەوان دژی ئەوەن بەو تۆمارە هەڵبژاردن بکرێت
پاشان شیروان زرار، وتەبیژی کۆمسیۆن رایگەیاند: بە پیێ ئەو بەدواداچونانەی ئەوان و لیژنەیەکەیان بۆ پاکردنەوەی تۆمار کردوویەتی ژمارەی ساختە و دووبارە و مردوو (600.000) کەس زیاتره.