ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان له یاداشتێكدا داوای رونكردنه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
له یاداشتێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست روانگه‌ی په‌ی كه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی كوردستان، داوای رونكردنه‌وه له سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ده‌كه‌ن سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان.
له یاداشته‌كه‌دا ده‌ڵێن: بەپێی یاسا دەبوایە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم لەیەك كاتدا ئەنجام بدرێن و هاوكات ئەنجومەنی پارێزگاكانیش وادەی یاساییان تەواو بووەو ناتوانن واده‌كه‌ش درێژ بكه‌نه‌وه .
راشیانگه‌یاندووه، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا كاتیه و تا هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌مه.
له كۆتایدا داوا ده‌كه‌ن تا كات ماوه رونكردنه‌وه بده‌ن سه‌باره به ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
ئه‌مه‌ش ده‌قی یاداشته‌كه و واژووی په‌رله‌مانتاران و مه‌رسومه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته: