ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2018/7/1، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه (2) له ماده‌ی (17) و بڕگه (1) له ماده‌ی (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی به‌هاره ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2018/7/1 بێت، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق