به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (١)ی مادده (٢٠) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى دەستپێک بەهارەی ساڵی پێنجەم له‌خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١١)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی دوو شه‌مه رێكه‌وتی(٢٠١٨/٥/٧) بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت:
١ : یه‌ك ده‌قیقه بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له گیانى شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشیى نه‌ته‌وه‌یى.
٢: كردنه‌وه‌ى خولى بەهارەی ساڵى پێنجەمی خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه.
٣: وتارى به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق به‌بۆنه‌ى ده‌ستپێكى خولى گرێدانی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان-عیراق.
فخرالدین قادر عارف جعفر ابراهیم ئیمینیكى یوسف محمد صادق
سكرتێری په‌رله‌مانى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردسـتان ـ عیراق كوردسـتان ـ عیراق كوردسـتان ـ عیراق