سه‌باره‌ت به‌دواخستنی دانیشتنى ژماره (1)ى ئاساییى رۆژى 2018/5/21 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكارى دواخستنی دانیشتنی ژماره (1)ى خولی به‌هاره‌ى بڵاوكرده‌وه كه بڕیاربوو سبه‌ی دووشه‌مه 2018/5/21 ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راگه‌یه‌ندراوێك له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌هۆى ته‌واونه‌بوونی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی (كاروبارى یاسایی) و (دارایی و ئابوورى و وه‌به‌رهێنان)، سه‌باره‌ت به یاسای ژماره (4)ى ساڵی 2018، یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (1)ى ئاساییی خولی به‌هاره كه بڕیاربوو رۆژى دووشه‌مه رێكه‌وتی 2018/5/21 ئه‌نجام بدرێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق