May 5, 2018 | هەواڵەکانی پەرلەمان
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی گرێدانی به‌هاره له كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2018/5/7، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی (مادده‌ى یه‌كه‌م) له یاساى ژماره (1)ى ساڵى 2017 (یاساى درێژكردنه‌وه‌ى خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان) و، حوكمى بڕگه (2) له مادده‌ى (17) و بڕگه (1) له مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی كردنه‌وه‌ی خولى گرێدانی به‌هاره‌ى ســـاڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2018/5/7، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق