barzani-nychir.jpg

“سەرۆكی حكومەتی رۆژی 30 مانگی ئەیلولی بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریكرد”

May 8, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 30 مانگی ئەیلولی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دیاریكرد.

بەپێی میدیای پارتی، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە 30 مانگی ئەیلول بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دیاریبکات.

بەڵام شیروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم  رایگەیاند، “تا ئێستا بە فەرمی هیچ نوسراوێكمان لەبارەی دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەدەست نەگەیشتووە”.

بڕیاربوو 1ی مانگی 11ی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام وادەكەی دواخرا.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992 هەمواركراو تەمەنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 6ی مانگی 11ی ساڵی رابردوو كۆتایی هات، بەڵام وادەی كۆتایی هاتنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەشت مانگ درێژكرایەوە.