کۆبونەوەی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان بەبێ ئەنجام کۆتای هات

Apr 3, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەمرۆ سێ شەممە ٣ی نیسانی ٢٠١٨ لەپەرلەمانی کوردستان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ژمارەیەک فراکسیۆن و هەریەکە لە لیژنەکانی دارایی و ئابوری و یاسایی کۆبونەوە بۆدیاری کردن کاتی کۆبونەوەی نائاسایی لەسەر یاسای چاکسازی لەموچە و دەرماڵە و خانەنشینی بەلام بەبێ دیاری کردنی رۆژێک بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان لەسەر یاسای جاکسازی کۆبونەوەکە کۆتایی هات.
تاریق سارمەمى ڕاوێژکارى ڕاگەیاندنى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئەم کۆبوونەوەیەى ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان و هەردوو لیژنەى یاسایی و دارایی پەرلەمانى کوردستان بەشدارییان تێدا کردووە، و کۆبوونەوەکەش تەنها ڕاوێژکارى بووە و هەفتەی داهاتوش کۆبونەوەی فراوانتر دەکرێ بۆ دیاری کردنی کاتی کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان تایبەت بەیاسای چاکسازی.
هاوکات جەعفەری ئیمینکی جیگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی، رای جیاواز هەیە لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی لە موچەی خانە نشینی و پلە بالاکان، دەمانەویت بۆچونەکان یەک بخەین لەنێوان فراکسیۆنەکان.
کۆبونەوەکە تەنها دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی هەر پینج فراکسیۆنە سەرەکیەکەی پەرلەمانی کوردستان وەک پارتی و یەکێتی و گۆران و یەکگرتوو کۆمەڵ و لیژنەی یاسای و لیژنەی دارایی بەشداربون، هیچ لایەنێکی تر بەشدار نەبوە.