دوای ئەوەی ھەردوو حكومەتی بەغداو ھەرێم چاوەڕوانییەكی زۆیان دایە فەرمانبەران سەبارەت بە ھاتنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغدا، بە تایبەت مووچەی تەواوەتی ھەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی، ئینجا چاوەروانییەكی ترێش دروستبوو بەوەی؛ ئەگەر حكومەتی بەغدا مووچەی تەواوی ئەو دوو وەزارەتە بدات و، حكومەتی ئەمریكاش ھاوكاری لە پێدانی مووچەی پێشمەرگە بكات، ئەوا ھیچ خۆدزینەوەو بیانوویەك بە دەست حكومەتی حكومەتی ھەرێم نامێنێت بۆ ئەوەی مووچەی تەواوی سەرجەم فەرمانبەران خەرج نەكات. ئێستاش كە بڕە پارەیەكی وا لە بەغدا ھاتووە، كە لەگەڵ داھاتەكانی نەوت، ناوخۆو ھاوكارییەكەی حكومەتی ئەمریكا؛ حكومەتی ھەرێم دەتوانێت مووچەی تەواو بدات، كەچی بەداخەوە ئاماژەكان لە حكومەتی ھەرێم و وەزارەتی داراییەكەی پێچەوانەوەو زۆر خراپن، بەوەی باس لە پێدانی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دەكرێت بە سیستمی پاشەكەوتەوە. ئێمە وەكو فراكسیۆنی گۆڕان، زۆر بە توندی ئەو شێوازی مامەڵە كردنە لەگەل پارە ھاتوووكەی بەغداو داھاتەكانی ھەرێم رەتدەكەینەوە، پێویستە بە زووترین كات و بەر لە دابەشكردنی مووچە، حكومەتی ھەرێم سیستمی پاشەكەوتەكە لاببات و مووچەی تەواو بۆ فەرمانبەران خەرج بكات. پێوستە نوێنەرانی كورد لە بەغداش پرسیارو بەدواداچوون لە حكومەتی بەغدا بكەن لەسەر وردەكاری ئەو بڕە پارەیەی كە نێردراوە. ڕونکردهنهوهی وهزارهتی دارایی دهیسهلمێنێت که داهاتی نهوت ناگهڕێتهوه خهزێنهی دهوڵهت. دوو مانگه داهاتی نهوت نهدراوه به موچه، ئێستاش دهڵێن: موچه لهو پارهیه دهدهن که له بهغداوه دێت. ئهگهر حکومهتی شکستخواردوو پێیوایه بهغدا موچه دهنێرێت و ئهمانیش نهوت دهفرۆشن و پارهکهی ناخهنه خزمهتی خهڵک، ئهمه بیرکردنهوهیهکی ههڵهیه، نهوت ڕادهستی بهغدا نهکرێت موچه بهردهوام نابێت. ئێمە وەكو فراكسیۆنی گۆڕان، لە زووترین كات ولەگەڵ تەواوبوونی پشووی نەورۆز داوای ئەنجامدانی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی كوردستان دەكەین بە ئامادەبوونی حكومەتی ھەرێم، بە مەبەستی خستنەڕووی ئەم بابەتەو پێدانی روونكردنەوە لەلایەن حكومەتی ھەرێمەوە. لێرەوە داوا لەفراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمانی کوردستان دەکەین با پێکەوە رێگربین لەم تەعامولە خراپەی حکومەت و بەرپرسیاریان