Slide1-1_(1).jpg

دكتۆر محمد عەلی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا

Mar 6, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

دكتۆر محمد عەلی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەی فراكسیۆنی پارتی بۆ راگەیاندنەكان خێندەوە و رایگەیاند، لەدانیشتی ٣ی ئاداری ٢٠١٨ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بەبێ رەچاوكردنی دۆسیەی كوردستان و دۆخی كوردستان بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی عیراقی پەسەندكرد، بۆمان دەركەوتووە لەو یاسایەدا لەو بڕگە و ماددانەی كە پەیوەندییان بە كوردستانەوە هەیە هەوڵ و نیەتی بچووكردنەوەی كوردستان نیشان دەدات و ئێمەش بۆ نیشاندانی هەلۆێستێكی یەكگرتوو پێویستمان بە یەكڕیزی هەیە. ووتیشی، ئەم كارەی بەرپرسانی بەغدا هەول و نیەتی راستەقینەی بەغدا و دەسەلاتدارانی بۆ بچوكردنەوەی قەوارەی سیاسی كوردستان و دەستوری هەرێمی كوردستان پێشان دەدات و ئەمە پێشهاتە مەترسیدارەش پێویستی بەكۆدەنگی نیشتیمانیە، لەبەر ئەوە فراكسۆنی پارتی داوا دەكات لەسەرۆكایەتی پەرلەمان میوانداری سەرۆك كۆمار و سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە سیاسەكان و سەرۆكی فراكسیۆنە جیاوازەكان بكات بۆ كۆبونەوەیەك تاوەكو هەلوێستێكی یەكگرتووی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەم پێشهاتە رابگەیەنن.

 

pdk