هه‌ر ئێستا ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به جیاوازی له یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه‌ی په‌رله‌مانتاران كه به‌پێی بڕگه‌یه‌كی یاساكه خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران نزیكه‌ی پێنج ملیۆن دیناره، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كردووه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و جیاوازییه نه‌مێنێت.
پڕۆژه یاساكه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی كردووه مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری كوردستانی بۆ دوو ملیۆن دینار كه‌مكردۆته‌وه، به‌ڵام بڕگه‌كه دواتر هه‌موار كراوه‌ته‌وه كه په‌رله‌مانتار بۆ خانه‌نشینی 70% مووچه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر خزمه‌تی 15 ساڵی هه‌بێت و ته‌مه‌نی له‌سه‌روی په‌نجا ساڵه‌وه بێت.
بڕیاریشه سبه‌ی پێنج شه‌ممه 1-3-2018 له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له سلێمانی ژماره‌یه‌ك له چالاكوانی مه‌ده‌نی بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت بڕی دیاریكراوی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران كۆببنه‌وه.