GORANX4.jpg

رونكردنه‌وه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له‌سه‌ر یاسای خانه‌نشینی

Feb 28, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 
 

سەبارەت بە مووچەوە خانەنشینی راگەیاندراوێك لە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان هاونیشیتیمانیانی بەڕێز، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، پێشمەرگە قارەمانەكان، خانەنشینان، فەرمانبەران و سەرجەم موچەخۆران. لەماوەی نۆ ساڵی رابردوودا چەندین پرۆژەمان پێشكەشكردووە بۆ پێداچونەوە بەسیستمی موچەو نەهێشتنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادی كۆمەڵایەتی. دوایەمین دوو پرۆژە، كە لەم خولەی پەرلەمان پێشكەشمان كرد. نەهێشتنی خانەنشینی پەرلەمانتار و جێبەجێكردنی یاسایی خانەنشینی یەكگرتووی عێراقە. دوای ئەوەی حكومەتی شكشتخواردوو، پرۆژەیەكی پێشكەش بە پەرلەمانكرد بەناوی (چاكسازی لە خانەنشین و دەرماڵەو بەخشینەكان) نوێنەرانی ئێمە لەماوەی مانگێكدا لەسەرجەم لیژنەكان كاریانكرد بۆ جێگیكردنی دادی كۆمەڵایەتی، توانیمان بەشێكی خواستەكانمان جێگیربكەین، بەڵام بەداخەوە لە بەشێكی گرنگی وەك خانەنشینیدا گوێمان لێنەگیرا. ئەو بابەتانەی پرۆژەی ئێمەبوو، دەنگی پێویستی نەهێنا.

یەك: لە لیژنەكانی پەرلەمان و هۆڵی پەرلەماندا 25 جار جەختمانكردووەتەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق.

بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق سەرجەم پلە تایبەتەكانیش وەك فەرمانبەرانن بۆ خانەنشینبوون، بەلای كەم خانەنشین دەبێت تەمەنیان 50 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمەتیان هەبێت. بەم پرۆژە، موچەی هیچ خانەنشینێك لە 400 هەزار كەمتر نەدەبوو. بەداخەوە، هەرچەندە بە دۆكیۆمێنت سەلماندمان كە دەتواندرێت ئەم پرۆژە جێبەجێبكرێت و دادی كۆمەڵایەتی بچەسپێت، بەڵام دەسەڵات و زۆرینە گوێی لە پێشنیارو پرۆژەكەمان نەگرت. لە ئایندەشدا بەردەوام دەبین و چەندین جاری دیكەو بەپرۆژە داوای جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق دەكەین. ئەو رێژەیەشی لە پەرلەمان پەسەندكرا بۆ خانەنشینی پلە تایبەتەكان بە تایبەت پەرلەمانتاران، ئێمە دەنگمان بۆ نەداو بە 52 دەنگی بەڵی بەرامبەر بە 37 دەنگی دژ پەسەندكرا.

دوو: ئێمە جەختمان كردەوە نابێت موچەی هیچ خانەنشینێك لە 400 هەزار دینار كەمتر بێت، ئەم پێشنیارە بڕێكی كەم پارەی دەویست بەرامبەر ئەو گەندەڵیە زۆرەی لە كوردستاندا هەیە، بەڵام رەتكرایەوەو لەبەرامبەردا 300 هەزار دینار جێگیكرا.

سێ‌: پرۆژەمان ئامادەكردو پێداگیریمان كرد لە سەر ئەوەی كە ژمارەی پاسەوانی بەرپرسەكان لە كوردستاندا دەبێت بە یاسا رێكبخرێت و بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبكرێتەوە، بەم پرۆژە دەیان هەزار پاسەوانی نایاسایی لە بەرپرسەكان دەبڕدرا، بەڵام پێشنیارەكەمان رەتكرایەوە، وتیان: بەپێڕەوێك رێكدەخرێتەوە بە هاوكاری لیژنە پەیوەندیدارەكان، هەوڵدەدەین هەمان پرۆژە لە پێڕەوەكەدا جێگیر بكەین. ئەو خاڵانەی كە بەویستی ئێمە جێگیركرا……

1-هەموو ئەو كەسانەی بەنایاسایی خانەنشینكراون بە پلەی باڵاو پلەی سەربازی و ئیداری، بەبێ‌ ساڵی خزمەت و بەشێوەی نایاسایی، دەخرێنەوە باری یاسایی.

2- بەهیچ شێوەیەك موچەی خانەنشین و خاوەنپێداویستی تایبەت و پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆو هیچ فەرمانبەرێك نابڕدرێت و كەمناكرێتەوە، هەر دەرماڵەیەك پیشتر لە دەرەوەی یاسا درابێت، بەهیچ شێوەیەك نابێت لەو موچەی ئێستا ببڕدرێت كە فەرمانبەران وەریدەگرن.

3- هەموو ئەوانەی بە نایاسایی ساڵی خزمەتیان بۆ ئەژماركراوەو پلەیان بەرزكراوەتەوە دەگەڕێندرێنە سەر بارە یاساییەكەی.

4- یەكخستنەوەی موچەی كەس وكاری شەهیدان و نەهێشتنی ئەو جیاوازییەی كەهەیە.

5- پاككردنەوەی لیستی شەهیدان و خانەنشینان و كەمئەندامانی سەنگەرو زیندانیانی سیاسی و خاوەنپێداویستی تایبەت لە خەڵكی ناشایستە.

6-سەرجەم ئەو پارانەی فەرمانبەران كە حكومەتی هەرێم وەك پاشكەوت لێی بڕیون، دەخرێتە ژمارە حسابێكی تایبەت بۆ هەر فەرمانبەرێك، دواتریش فەرمانبەران بتوانن بۆ دانەوەی قەرزەكانیان بیدەنەوە، بەپێی رێنماییەك بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان رێكدەكرێت. 7- یەكخستنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشین.

7- سەرجەم ئەو پارانەی بەهۆی ئەم پرۆژەوە بەدەستدێت، بەكاردەهێندرێتەوە بۆ پێداچونەوەی موچەی موچەخۆران.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان 28/2/201