………………………………. ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، هه‌ر 10 ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ناو هۆڵی په‌رله‌مان له كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆی پڕۆژه یاسای چاكسازی دژی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ته‌كان به چوار ساڵ و بێ مه‌رج وه‌ستاینه‌وه، هه‌روه‌ها زۆرمان هه‌وڵدا كه كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان ببێته 400هه‌زار دینار وه‌ك عێراق به‌ڵام بابه‌ته‌كان به ده‌نگدانی زۆرینه یه‌كلا كرانه‌وه .
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان 28/2/2018