BRZOMEJID.jpg

ھەڵوێستی فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر پڕۆژە یاسای مووچەو خانەنشینی

Feb 21, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 
ە راگەیەنراوێكدا (برزۆ مەجید) سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان (21/2/2018) لەسەر پڕۆژە یاسای مووچەو خانەنشینی ، ئێمە وەكو فراكسیۆنی گۆڕان داوامان كرد یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق جێبەجێبكرێت، بۆ ئەوەی دادپەروەری لە مووچەو خانەشینی دروست بێت و، كەمترین مووچەی خانەنشینی لە ھەرێمی كوردستان لە ٤٠٠٠٠٠ چوارسەد ھەزار دینار كەمتر نەبێت و، خانەنشینی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە، یاخود بە پێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق خانەنشین بكرێن، چونكە دادپەروەری تێدایە. بەڵام بەداخەوە داواكاری و پێشنیارەكانی ئێمە دەنگ و پشتیوانی پێویستی نەھێنا. ئێمە وەكو فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بەردەوام دەبین لە ھەوڵەكانمان بۆ دژایەتی گەندەڵی و، بەدیھێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی .

 

برزۆ مەجید

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

٢١/٢/٢٠١٨