banghysht.jpg

بانگهێشتی ئەندام پەرلەمانەکان بۆ دانیشتنی ژمارە(١٠)ی رۆژی (٢٠١٨/٢/٢١)

Feb 20, 2018  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 
 

بە پێی حوکمی بڕگە(٢) لە ماددەی(١٧) و بڕگە (١) لە ماددەی(١٨) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری دا دانیشتنی ژمارە(١٠)ی ئاسایی خولی پایزە، ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق لە کاژمێر(١١)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی(٢٠١٨/٢/٢١) بێت.

تکایە ئاگادار بن

لەگەڵ رێزدا

                                                           د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی
                                                          جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
                                                                   كوردستان